ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەی قەرە حەسەن و سنووری چەند گوندێك ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لیوای 22ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە میحوەری چواری هێزەكانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری ناوچەی قەرە حەسەن بۆ گوندەكانی جەوەڵ بۆر و ئاخور گورجی و ئەو ناوچانەی، كە گومان دەكرا تیرۆریستانی داعش وەك رێڕەوی هاتوچۆ و مانەوەیان بەكاریاندەهێنا، ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئۆپەراسیۆنەكە، لە چوار قۆڵەوە دەستیپێكرد و ماوەی شەش كاتژمێر بەردەوامبووە و یەكەكانی لیوای 22ی پیادە بەشداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆتایی مانگی ئابدا تیرۆریستانی داعش دوو هاوڵاتیی كوردی خەڵكی ناوچەكەیان شەهیدكرد.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە جارێك كوڵاندنی ئاو زیانی هەیە؟

بابەتی دواتر

عێراق بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: وادەی دەنگدان درێژناکرێتەوە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی دەنگدان ئەلیکترۆنییە و وادەکەی درێژناکرێتەوە. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، وادەی پرۆسەی…
Total
0
Share