زیاتر لە جارێك كوڵاندنی ئاو زیانی هەیە؟

هەندێک كەس زیاتر لە جارێک ئەو ئاوەی لە گەمكەرەوەكەدا بەجێماوە بەکاریدەهێنن، لەكاتێكدا هەندێكی دیكە بەردەوام دەیگۆڕن. هەندێک دەڵێن فڕێدانی ئەو ئاوەی کە دەمێنێتەوە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن بەكارهێنانی ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەنگە مەترسییەكەی زیاتر بێت.

دوای ئامادەکردنی کوپێک چای گەرم یان شیرێك، هەندێكجار ئاو لەناو کترییەکەدا دەمێنێتەوە کە بەجێیدەهێڵین بۆ ئەوەی دواتر بەکاریبهێنین، بەڵام ماڵپەڕی ئەڵمانی “Fit For Fun” هۆشدارییەکانی پسپۆڕان سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە کترییەکەدا دەمێنێتەوە بڵاودەکاتەوە، کەواتە چی بكرێت؟

زۆرێک لە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێنماییەكانی بەكارهێنانی ئاوی گەرم باس لەوە دەکەن کە نابێت ئاوەکە دووبارە گەرم بکرێتەوە، چونکە مەرج نییە ئەو ئاوەی دوای گەرمکردنەوە بەجێماوە وەک یەک بێت، لەگەڵ ئەو ئاوە پاکەی کە بۆ یەکەمجار بەکاردێت.

کاتێک ئاوی ناو کتریەکە دەکوڵێت، گازە تواوەکانی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجین لادەچن. هەروەها ڕێژەی توخمە کیمیاییەکانی وەک کالیسیۆم و مەگنیسیۆم كەمدەبنەوە بەهۆی نیشتنی لە بنی كترییەكەدا.

ئەم پرۆسەیە خۆی ڕەنگە زیان بە جەستەت نەگەیەنێت کاتێک ئەو ئاوە دەخۆیتەوە. ئەگەرچی ناوەڕۆکی توخمە کیمیاییەکان گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردادێت، بەڵام ئاوەکە تا ڕادەیەک بە باشی دەمێنێتەوە.

بەڵام نیگەرانییەکان لەوەدایە کە ئەو ئاوەی بۆ ماوەیەک لەناو گەرمكەرەوەكەدا بەجێدەهێڵدرێت، ڕەنگە ژەهراوی ببێت، بەهۆی بەرکەوتنی بەردەوام لەگەڵ كانزا پێكهێنەرەكەی.

بۆ نموونە ستیلی دژە ژەنگ دەتوانێت شوێنەواری نیکل کۆبکاتەوە و ببێتە هۆی زیان، دوای بەکارهێنانی ئەو ئاوە.

شارەزایان ئامۆژگاری دەکەن کە بەردەوام ئاوەکە بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەش ئاو بەفیڕۆنەدرێت، پێویستە هەموو جارێک بڕێکی گونجاو لە ئاو بەکاربهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکیی جیهان لە سلێمانییە
تیمێکی ئەمریکی چارەسەری نەخۆشییە زگماکییەکانی دڵ لە منداڵاندا دەکەن

تیمێکی پزیشکیی پسپۆڕی ئەمریکی هاتوونەتە شاری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەر بۆ ئەو منداڵانەی کە نەخۆشییە…
زیاتر ببینە

حەوت لە مەترسیدارترین زەیتەکان بۆ تەندروستیت کە دەبێت لێیاندووربکەویتەوە

لە کۆتاییەکانی سەدەی 20دا بەهۆی توێژینەوە بەردەوامەکان لەبارەی سوودەکانی بەکارهێنانی زەیتەکان “ڕۆنی شل” لەسەر کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی ڕێژەی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، “رێگەنادەین تاقیگەکانی نەخۆشخانە حکومییەکان بدرێن بە کۆمپانیای تایبەت”. د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share