لە ماوەی سێ ساڵدا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە 16 هەزارەوە زیادیكردووە بۆ 30 هەزار

نوێنەری گشتیی وانەبێژان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2019دا مامۆستایانی وانەبێژ 16 هەزاربووە و ئێستا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاترە لە 30 هەزار، ئاشكرایدەكات، ئەو خوێندنگەیەی سەرۆكی حكومەت زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی تێدا لێدا 15 مامۆستای میلاكی هەیە و 17ی وانەبێژە.

عەلی ڕەئوف مستەفا نوێنەری گشتیی وانەبێژران لە هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەتی هەرێم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی 2022 -2023 لە خوێندنگەی ئەیلولی بنەڕەتیی كوڕان لە پەروەردەی بەردەڕەش لێدراوە و ژمارەی مامۆستای میلاكی خوێندنگە 15 مامۆستای میلاكە و ژمارەی مامۆستای وانەبێژی 17 مامۆستایە.

ئاشكرایكرد، ئەو كاتەی كابینەی حكومەت دەستبەكاربوو ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 16 هەزاربووە و دوای تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر تەمەنی كابینەكەدا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ گەیشتووە 30 هەزارو 465 مامۆستا و ژمارەی مامۆستایانی دانەمەزراو بەردەوام ڕووی لە زیادبوون كردووە.

بابەتی پێشتر

چاڤی چاوی بڕیوەتە یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

بەهۆی گرانیی نرخی نەوتی سپییەوە مەترسی بڕینەوەی دار سەرهەڵدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share