گەنجێكی كورد لە بەریتانیا كوژرا

گەنجە قوربانییەكە

گەنجێكی كورد لە بەریتانیا كوژرا، گومانلێكراو هاوڕێیەكی نزیكی خۆیەتی كە خەڵكی هەمان ناوچەن.

ئەمڕۆ گەنجێكی كوردی خەڵكی شارۆچكەی ڕانیە و پەنابەر لە بەریتانیا بە ناوی (باکۆ ئازاد حاجی شێخە) بە كوژراوی دۆزرایەوە.

پەیامنێرمان لە ڕاپەڕین پێی ڕاگەیاندین، گەنجەكە بە چەقۆ كوژراوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان گومانلێكراوی ڕووداوەكە گەنجێكی هاوڕێیەتی كە بەهەمان شێوە خەڵكی ڕانیەیە، پێكەوە ڕۆیشتوون بۆ دەرەوەی وڵات و لە بەریتانیا-ش پێكەوە لە یەك ماڵدا ژیاون.

وتیشی، ڕووداوەكە لەسەر كێشەی پارە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share