ڕووداوێكی تری هاتوچۆ و پێنج بریندار

پێنج هاوڵاتی برینداربوون و هۆكارەكەی ڕووداوێكی هاتوچۆیە لە سنووری پێنجوێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى پێنجوێن له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، “نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ڕووداوێكى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى ناحیه‌ى گه‌رمك و گوندى کێلو ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى هاتوچۆى پێنجوێن، ڕووداوەكە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلێكى جۆرى نیسان سه‌نى-دا ڕوویداوه‌ و جگە لە برینداربوونی پێنج سەرنشین، زیانى ماددیى زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان كه‌وتووه‌.

لە ماوەی شەو و ڕۆژێكدا چەندین ڕووداوی هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان ڕوویانداوە، سێ لە ڕووداوەكان برینداریان لێكەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوە چی دەڵێت؟
كۆمپانیاكان قەرەبووی كاتەكانی بڕینی ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانیان ناكەنەوە

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕۆژانە بۆ چەند كاتژمێرێك هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێت و بەشداربووان لەو خزمەتگوزارییە بێبەشدەكرێن بەبێ ئەوەی…
زیاتر ببینە

“كێشەكە چارەسەر دەكرێت”‏
ڕاگرتنی بەنزینەكەی بەغداد چ كاریگەرییەكی لەسەر نرخ دەبێت؟

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی هۆكاری ڕاگرتنی ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی بەغداد بۆ سلێمانی ئاشكرادەكات و دەڵێت، “ڕاگرتنی بەنزینە عێراقییەكە…
Total
0
Share