دوو كەس دەستگیركران چەكیان ساختەكردووە و پارەیان دزیوە

هێزە ئەمنییەكان دوو كەسیان بە تۆمەتی دزی و ساختەكردنی چەكی پارە دەستگیركرد.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 20 هەزار دۆلار لە ناوچەی ئەبو غرێبی بەغداد دەستگیركراوە و دانی بەوەدا ناوە كە پارەكەی لە ماڵێكی ناوچەكە دزیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە، تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 446 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركراوە كە چەكی پارەی ساختەكردووە.

لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارە چەكێكی بە بەهای 25 ملیۆن دینار ساختەكردووە و هەوڵیداوە پارەی پێوەربگرێت، بەڵام لە لایەن هێزەكانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەوە دەستگیركراوە و بەپێی ماددەی 289/298 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیرێکی پێشووی عێراق: مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سیاسییەکاندا داخستووە

دادوەر وائیل عەبدوللەتیف رایگەیاند، مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان دەرگای بەڕووی سەرجەم سیاسییەکاندا داخستووە بەهۆی ئەو گەندەڵییانەی لە عێراقدا هەیە.…
Total
0
Share