ژمارەی زیارەتكاران بۆ كەربەلا ئاشكراكرا

پارێزگاری كەربەلا ژمارەی زیارەتكارانی بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی یادی چلەی ئیمام حسێن ئاشكراكرد كە زیاترە لە سێ ملیۆن.

نەسیف خەتابی، پارێزگاری كەربەلا ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتكار لە دەرەوەی عێراق و ملیۆنان زیارەتكاری ناوخۆیی سەردانی پارێزگاكەیان كردووە بە مەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن .

ڕاشیگەیاند، “پێشبینیدەكرێت ژمارەی زیارەتكاران بگاتە 20 ملیۆن”.

هاوكات لیوا ئەحمەد عەلی زەینی، فەرماندەی پۆلیسی كەربەلا ڕایگەیاند، زیاتر لە 14 هەزار ئۆتۆمبێل بۆ خزمەتكردنی زیارەتكارەكان دابینكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزەی توركی لە سەر هاوڵاتییانی عێراق بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە،…
Total
0
Share