پارتی و سووننەكان داوای دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن، هاوكات داواشدەكەن هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێتەوە.
بارەگای بارزانی بڵاویكردووەتەوە ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پێشوازیكردووە لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە.
لە دیدارەكەدا، بارودۆخی سیاسی و پێویستیی پشتبەستن بە زمانی دیالۆگ و پەیڕەوكردنی شێوازە دەستووری و یاساییەكان تاوتوێكران و جەخت لە دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەردوولا ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ بەشدارییەكی بونیادنەرانە لە نزیككردنەوەی بۆچوونی هەموو لایەنەكان و هەر هەنگاوێك كە خزمەتی بەرژەوەندیی نیشتیمانی و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتییان بكات.