پێرێز و ئه‌نچیلۆتی پەیوەندییەکە دەکەن بە مێژوویی؟

سه‌رۆکی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێشنیازی کردووە، گرێبه‌ستی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی بۆ ماوه‌ی سێ تاوه‌کو چوار وه‌رزی دیکه‌ نوێ بکرێتەوە‌.

ڕۆژنامه‌ی مارکا نووسیویەتی،‌ بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مه‌درید له‌ شێوازی کارکردن و ده‌ستکه‌وته‌کانی کارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕازین، ئەگەرێک لە ئارادایە گرێبەستی درێژخایەنی پێشکەش بکرێت.

گرێبه‌ستی ئه‌زموونداره‌ ئیتاڵییه‌که‌ له‌ هاوینی 2024 کۆتاییدێت، فلۆرنتینۆ پێرێز به‌ هاوکاری میگێل ئه‌نخێل سانچێزی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری ڕیاڵ مه‌درید تاوتوێی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن گرێبه‌سته‌که‌ بۆ ماوه‌ی سێ تاوه‌کو چوار وه‌رزی دیکه‌ نوێ بکه‌نه‌وه‌، به‌بێ گوێدانه‌ ئه‌نجامه‌کانی وه‌رز و ده‌ستکه‌وته‌کانی داهاتوو.

سەرۆکی “مێره‌نگی” پێیوایه‌ “مسته‌ر” ده‌توانێت هاوسه‌نگی ژووری جلگۆڕینه‌کان ڕابگرێت و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ یاریزانان بە خاوێنی بهێڵێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارایی بەرشلۆنە لە چ دۆخێکدایە و دزەکردنی بۆندی مێسی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی دارایی یانەی بەرشلۆنە بڵاوکردووەتەوە و دووپاتیدەکاتەوە، لە داهاتوودا دەکرێت زۆرینەی کێشەکان…
Total
0
Share