پەرلەمانتارێك: دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەستپێدەكاتەوە

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دوای ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەكاتەوە، جەختیشدەكاتەوە ئەمڕۆ لە بەغداد ڕێوشوێنی ئەمنیی توندگیراوەتەبەر.

مەلا كەریم شكور جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕەوتی سەدر هەڕەشە دەكەن و دەڵێن دەبێت كۆبوونەوەی پەرلەمان تەنها بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەڵام دەبێت حكومەت پێكبهێندرێت، چونكە لە ئەگەری پێكنەهێنانی حكومەت ناسەقامگیریی زیاتر لە وڵاتدا دروستدەبێت.

ئاشكرایكرد، هەوڵێك هەیە دوای كۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەكانی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە و لە ئەمڕۆوە ڕێوشوێنی ئەمنیی توند لە چەند ناوچەیەكی بەغداد گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،…
Total
0
Share