ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. سەربازێکی کورد لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا

سەربازێکی کورد لە ناو ڕیزەکانی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژرا، کەسوکارەکەی دەڵێن بەهۆی جیاوازیی نەتەوایەتی و مەزهەبییەوە بووە.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، سەربازێکی کوردی خەڵکی سەڵماس ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو لەلایەن فەرماندەکەیەوە کوژراوە.

ئەو گەنجە کوردە، ناوی موحەڕەم ئەشرەفی بووە و تەمەنی 22 ساڵ بووە، تەنها 40 ڕۆژی مابوو بۆ تەواوکردنی ماوەی سەربازییەکەی.

کەسوکاری موحەڕەم باسیان لەوەکردووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا فەرماندەکەی کوڕەکەیان بەهۆی کێشەی نەتەوەیی و مەزهەبییەوە چەند جارێکی شەڕی کردووە لەگەڵیدا و هەڕەشەی کوشتنیشی لێکردووە.

هێزە ئەمنییەکان بە بنەماڵەی موحەڕەمیان وتووە کە ڕووداوەکە بە مەبەست نەبووە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەشیان لێکردوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر: هێشتا تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە نەدۆزراوەتەوە کە دوێنێ لە بەنداوی گۆمەسپان خـ.ـنکا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، گەڕان بەدوای ئەو پێشمەرگەدا بەردەوامە کە دوێنێ لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا. شاخەوان سدیق،…
Total
0
Share