ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی موچە کۆدەبێتەوە

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران، ئاشکرایکرد کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانونی یەکەم ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش پرسی موچە و بودجەی 2021 دەبێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت دەبێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە کە بریتیین لە:

  • پرسی مووچە و پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2021 فیدراڵی عێراق.
  • پرۆژەی دیراسەكردن و رێكخستننەوەی رسومات كە لە بەرانبەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری وەردەگیرێت.
  • دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی و دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
  • پرۆژەی تایبەت بە (دەرماڵە لەبڕی پەككەوتەیی) لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكام و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – عێراق.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
Total
0
Share