بە ڤیدیۆ.. ساتی ڕزگاركردنی پارێزەرێكی ڕفێندراو ببینە

دوای ڕفاندنی لە لایەن چەند چەكدارێكەوە، پارێزەرێك بە دەست و پێ و چاو بەستراوی دۆزرایەوە و ڕزگاركرا.

لەیس حەسەن حەمید پارێزەرێكی عێراقییە، پێش سێ ڕۆژ چەند چەكدارێك لە ناوچە كوردستانییەكانی پارێزگای دیالە ڕفاندبوویان و ئاژانسی هەواڵگری ڤیدیۆی ساتی ڕزگاركردنی بڵاوكردەوە.

هاوكاتی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆكە، ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، پارێزەرەكە سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە مقدادییە ڕفێندرابوو، بەڵام بە كۆكردنەوەی زانیاریی هەواڵگریی شوێنەكەی ئاشكراكراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، مەفرەزەیەكی هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری ڕفێندراوەكەیان لە ناوچەی “شاخە” ڕزگاركردووە و ڕفێنەرەكانیش دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەلمۆنیتەر: حكومەتی هەرێم بە پێشنیازەكەی عێراق رازی نییە كە نەوتەكەی لە رێگای سۆمۆوە هەناردەبكرێت

بەرپرسێكی حكومەتی هەرێم بە پێگەی “ئەلمۆنیتەر”ی ئەمریكی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پێشنیازەكەی بەغداد بۆ هەناردەكردنی نەوت لە رێگای…
Total
0
Share