سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی تەمموز پەسەندکرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لیستی مووچەی مانگی تەمموزی تەواوکرد و لیستەکەی پەسەندکرد.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی دارایی عێراق پەسەندکرا و ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو، تیمی تەکنیکیی وەزارەتەکە گەڕاونەتەوە بۆ هەولێر.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، تاوەکو ئێستا نیوەی وەزارەت و فەرمانگەکانی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە و پاش کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچە لە عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزار ئامێدی بۆ یاریزانانی عێراق: هیوادارم لە جامی جیهانییشدا بتوانن ئاڵای عێراق بە شەکاوەیی بهێڵنەوە

نزار ئامێدی، لێپرسراوی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پەیامێکی بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ مۆندیال، بڵاوکردەوە.…
زیاتر ببینە

یەکگرتووی ئیسلامی: حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەر لەبری چارەسەری قەیرانەکان پەنا بۆ ترساندن و رشتنی خوێنی هاوڵاتییان دەبات.…
Total
0
Share