شارەوانیی سلێمانی: نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكان بەردەوامن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە نۆژەنكردنەوە و چاككردنی شەقامەكانی شاری سلێمانی بەردەوامن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “بە‌پێی ئەو داهاتەی كە لەبەردەستدایە، لە‌ قیركردن و چاككردنی شە‌قامە‌كان بە‌ردە‌وامین و هەڵمەتێكی قیركردن بۆ گە‌ڕە‌كی خە‌بات بەشی ڕۆژھە‌لات نزیك خوێندنگەی ئاراڕات كراوە و چاككردن و نۆژەنكردنەوەی شەقامی گە‌ڕە‌كی ڕزگاری و شە‌قامی بە‌ردە‌م بە‌رێوە‌بە‌رایە‌تیی خانە‌نشینيی پێشمە‌رگە‌ش ئەنجامدراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چاككردن و فراوانكردنی گەڕانەوە ( یوتێرن)ی شەقامی هەواری شار لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانییەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە یارمەتیی هەرێم ‏دەدات

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بازرگانی به‌ مرۆڤ و ‏قاچاخچێتیی په‌نابه‌ران (‏GLO.act‏)، لە هەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبێت و…
Total
0
Share