لە كەركوك پیاوێك پاش بەكارهێنانی حەبی ڤیاگرا گیانیلەدەستدا

نەخۆشی دڵ و شەكرەی هەبووە

بەكارهێنانی حەبی وروژێنەر لەلایەن پیاوێكی تەمەن 55 ساڵ لە كەركوك بە گیانلەدەستدانی كۆتایی هات.

ڕووداوەكە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕوویداوە، پیاوەكە دوای بەكارهێنانی، تەندروستی تێكچووە و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی كەركوك كراوە.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێی ڕاگەیاندین، بەهۆی ئەوەی نەخۆشی دڵ و شەكرەی هەبووە، بەكارهێنانی حەبی ڤیاگراكە كاریگەری لەسەر دڵی دروستكردووە.

ئەوەشی وت، “پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی ئازادی هەوڵی تەواویان داوە چارەسەری دڵ وەستانەکەی بۆ بکەن، بەڵام کاریگەریی حەبەكە زاڵ بوو بەسەر هەوڵەکانی ڕزگاركردنیدا و لە ئاكامدا گیانیلەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share