به‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن پێنج تۆمه‌تبار لە سلێمانی ده‌ستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چه‌ند چالاكییه‌كدا مەفرەزەکانی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان پێنج تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردن ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕزگاری سكاڵای تۆماركرد كە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دزی لێكراوە، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

تۆمەتبار (س.ش.ع. لەدایكبووی 1992) دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌ كه‌ هه‌ستاوه‌ به‌ شكاندنی‌ جامی ئۆتۆمبێلی سكاڵاكار و بڕی دوو ملیۆن دیناری بردووە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكرد، لە چالاكییەكی دیكەدا و لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا بەهاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك دوو تۆمەتبار دەستگیركران بەناوەكانی (س.ر.ش.) لەدایكبووی 1985 و (ئ.ج.م.) لەدایكبووی 1994 كە پێنج تاوانی دزیكردنیان ئەنجامداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هه‌روه‌ها لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك كە دزی لە ماڵەكانیان كرابوو، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژئاوا دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد به‌ناوه‌كانی‌ (ش.ر.خ.) لەدایكبووی 2001 و (م.م.س.) لەدایكبووی 1983 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.

بابەتی پێشتر

ئارام محەمەد: تا 25ی ئەم مانگە دەرگای سەرجەم زانكۆكان دەكرێنەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. سێ ژن بە تۆمەتی ڕفاندنی كچێك دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share