ئیدارەی پارێزگای هەولێر بۆ هاوڵاتییان: لە کاتژمێر 1:00ی دوای نیوەڕۆ بۆ 6:00ی ئێوارە بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانتان مەیەنە دەرەوە

پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “بەپێی پێشبینی کەشناسی و شارەزایان، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بارانێكی به‌خوڕ و ته‌زره‌ی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دادەبارێت.”

داواش دەکات، دانیشتوانی شارەکە، لەو ماوەیەدا واتا لە کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تاکو کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە و نزیکى رووبار و ئەو شوێنانەش نەبنەوە کە ئاستی ئاوییان بەرزدەبێتەوە و ئاگاداری سه‌لامه‌تی خۆیان بن.

باس لەوەش دەکات داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، هەموو ئەو رێگا و شوێنانەشی کە پێشووتر لەلایەن لایەن پەیوەندیدارەکان ئاگاداری بڵاوکراوەتەوە، ئوتۆمبێلەکانیان رانەگرن و بەکاریان نەهێنن.

باسی لەوەشکردووە، سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەر و رووداوێکی چاوەڕواننەکراو و ئیدارەدانی حاڵەتی ئەو رێژە بارانبارینە زۆرەی ئەمڕۆ و کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە و بەهۆی داڕشتنی پلان و بەرنامە و ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە و رێگه‌چارەسەریی پێویست لە سنووری پارێزگاکەمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی روودانى لافاو و  هۆکارەکانى، کە بەهۆیانەوە تا ئاستێکی زۆر مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو لە شارەکەمان کەمبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەکی بەپەلە لە هاتوچۆی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

ئیسماعیل گەڵاڵی: وەک هاوڵاتییەک ئەگەر بانکەکانی عێراق بێنە سلێمانی بێبەرامبەر دوو بینام هەیە پێیاندەدەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share