ئێران بێبەرامبەر سووتەمەنی بە لوبنان دەدات

لوبنان بەدەست گرفتی نەبوونی سووتەمەنی و پچڕانی تەزووی كارەباوە دەناڵێنێت و ئێران-یش ئامادەیی دەربڕیوە بێبەرامبەر سووتەمەنی پێببەخشێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو بەرپرسی حكومییەوە ڕایگەیاند، لوبنان ئامادەكاری دەكات بۆ ناردنی شاندێكی هونەری بۆ ئێران بەمەبەستی گفتوگۆ لەبارەی بەدەستهێنانی سووتەمەنییەكە.

لەكاتی ڕێككەوتن لەسەریدا، بارهەڵگرە سووتەمەنییەكان دەبنە یەكەم بارهەڵگر كە ئێران ڕاستەوخۆ بۆ حكومەتی لوبنانی ڕەوانە دەكات، لەكاتێكدا پێشتر هەندێكی بۆ گروپی حزبوڵا ڕەوانەكرد.

ماوەی چەندین ساڵە لوبنان بەدەست بچڕانی كارەباوە دەناڵێنێت، بەڵام هەرەسهێنانە ئابورییەكەی لە ساڵی 2019ەوە سەرچاوە و داهاتی دەوڵەتی لەبنهێناوە، ئەمەش بووەتەهۆی كەمبوونەوەی سووتەمەنی دابینكراو بۆ وێستگە حكومییەكان.

كارەبا كە لەلایەن حكومەتەوە دابیندەكرێت ڕۆژانە لەنێوان كاتژمێرێك بۆ دوو كاتژمێردایە، ئەمەش خێزانەكانی ناچاركردووە بەشداری لە مۆلیدە ئەهلییەكاندا بكەن، ئەوانیش نرخیان بەهۆی بەرزبوونەوەی سووتەمەنی لەسەر ئاستی جیهان بەرزكردووەتەوە.

دوو بەرپرسە حكومییەكە ئاشكرایانكرد، موجتەبا ئەمانی باڵیۆزی ئێران لە بەیروت پێشنیاری هاوكارییە سووتەمەنییەكەی وڵاتەكەی بۆ لوبنان كردووە.

یەكێك لە سەرچاوەكانیش وتی، “كاردەكەن لەسەر ئەوەی سووتەمەنییەكە بە بەخشین بێت نەك كڕین، تا لە سزاكانی ئەمریكا بپارێزرێین”.

ویلایەتە یەكگرتووەكان سزای توندی بەسەر كەرتی وزەی ئێرانیدا سەپاندووە، ئەمەش واتا، هەر لایەنێك لە گرێبەست و پارەدان بەو كەرتە تێوەبگلێت، سزای لاوەكی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هێرشەکەمان بۆسەر ئێران یەکێک بوو لە ئاڵۆزترین ئۆپەراسیۆنەکانی مێژوو

وەزیری بەرگریی ئەمریکا هێرشەکەیان بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە “زۆر ​​سەرکەوتوو” وەسفدەکات و دەڵێت، “یەکێکیش بووە لە ئاڵۆزترین…
زیاتر ببینە

یاریزانێک بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا

یاریزانێکی لەشجوانی میسری بەهۆی زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی وزەبەخش و تەواوکەرە خۆراکییەکان گیانیلەدەستدا. یاریزانەکە ناوی ئەیمەن مەجدییە، ماوەی سێ…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: بوونی هێزی بیانی لە عێراق زامنی ئاسایشی عێراق ناکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگییە ئەمنییەکانی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق لە باشترین دۆخدایە و وتیشی،…
Total
0
Share