وەزارەتی پەروەردە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە

لیژنەی باڵای ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە پەڵپیان لە ئەنجامەكانی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەكان گرتووە، سەردانی ماڵپەڕی ئەزموونەكانی وەزارەت بكەن و لە هەژماركردن و نەكردنی تۆماركردنی ڕێژەی پۆلەكانی 10 و 11ی ئامادەیی دڵنیا ببنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “سەرجەم ئەو خوێندكارانە ئاگاداردەكەینەوە كە پەڵپیان لە ئەنجامەكانی خوولی دووەم گرتووە سەردانی ماڵپەری ئەزموونەكان بكەن و لە هەژماركردن و نەكردنی تۆماركردنی ڕێژەی پۆلەكانی 10 و 11 ئامادەیی دڵنیاببنەوە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “دوا مۆڵەت بۆ تۆماركردنی نمرەكانیان لە خوێندنگەكان 14ی ئەم مانگەیە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی كامێرای پۆینت تو پۆینت ڕوونكردنەوەیدا

بابەتی دواتر

وەزیری ناوخۆی ئێران دەگاتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانەوە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكاندا پشووی فەرمییە. فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share