ئێدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیکا شه‌وی ڕابردوو سوودی له پێکانی که‌ریم بنزیمه وه‌رگرت و به‌شداریی یه‌که‌مین یاریی چامپیۆنزلیگی کرد.
دوای نیو کاتژمێر له یاریی نێوان ڕیاڵ مه‌درید و سیڵتیک، که‌ریم بنزیمه ترسی له دڵی هانده‌رانی مێره‌نگی”دا دروست کرد و به‌هۆی پێکانه‌وه ئاڵوگۆڕی پێکرا، ئه‌نچیلۆتی بڕیاریدا به ئێدین هازارد پێگه‌که‌ی پڕ بکاته‌وه.
هازارد باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، گۆڵێکی تۆمار کرد و یه‌کێکی دیکه‌ی بۆ لوکا مۆدریچ ڕه‌خساند، له‌و باره‌یه‌وه ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە وتی،”خۆشحاڵم بۆ هازارد، باشترین ئاستی پێشکه‌شکرد، سه‌لماندی بۆچوونه‌کانم ڕاست بوو.”
میدیاکانی مه‌درید به هه‌مانشێوه ئاماژه‌یان کردووه، که هازارد له ئاهه‌نگه‌کانی وه‌رزی ڕابردوودا به‌ڵێنیداوه تۆڵه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو بکاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی مارکا نووسیویه‌تی، “له سێڵتیک پارک هازاردێکی جیاوازمان بینی، ئێستا ده‌رفه‌ته له جێگه‌ی بنزیمه هه‌موو هاوکێشه‌کان پێچه‌وانه بکاتەوە، تکایه پارێزگاری له به‌ڵێنه‌کانت بکه.”
ڕۆژنامه‌ی “ئه‌ی ئێس” نووسیویه‌تی، “هازاردی تۆڵه‌ی ڕابردوو دەکاتەوە، چانسی ئەوەی هەیە له یارییه‌کانی داهاتووی لالیگا بیسەلمێنێت که خاوه‌نی چ به‌هره‌یه‌که”.