دەستەی دەستپاكیی عێراق:
بەروبوومی دەرەكی هاوردەی هەرێم دەكرێت و بە خۆماڵی تۆماردەكرێت

دەستەی دەستپاكیی عێراق دەڵێت، لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە خۆراك و بەروبوومی دەرەكی هاوردەی هەرێم دەكرێن و بە خۆماڵی تۆماردەكرێن.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دسەڵاتی بەسەر ئەو بەروبوومانەدا نییە كە لە هەرێمی كوردستانەوە هاوردە دەكرێن، بڕی بەروبوومی هاوردەكراو چەندین هێندەی بەرهەمی خۆماڵییە و زیان بە بەرهەمی ناوخۆ دەگەیەنێت.

فەرمانگەی خۆپارێزی لە دەستەكە لە ڕاپۆرتێكدا پێیڕاگەیاندوون كە “گرنگە سیاسەتێكی یەكانگیر هەبێت لە هاوردەكردنی خۆراك و بەروبوومی كشتوكاڵیدا، بۆ ئەوەی ڕێگریبكرێت لە ڕوودانی گەندەڵی”.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە، دەستەی دەستپاكی پشتبەست بە ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكەی فەرمانگەی خۆپارێزی دەڵێت، “پێویستە بەروبوومی كشتوكاڵی بەپێی ڕشتەی كشتوكاڵی هاوردەبكرێت، بۆ ئەوەی بازاڕ پڕنەكرێت لە بەرهەمی هاوردەكراو كە زیان لە بەرهەمی خۆماڵی دەدات”.

“وەزارەتی كشتوكاڵ ناتوانێت ئەو بەرهەمانە كۆنترۆڵبكات كە لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردە دەكرێن”، ئەمە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكەی دەستەی دەستپاكییە و ڕاشیگەیاندووە، “سەرباری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێوانی توانای بەرهەمهێنانی كارگە و كێڵگەكانی پەلەوەر و كێڵگە كشتوكاڵییەكانی هەرێم، دەركەوتووە ئەو بەروبوومانەی هاوردەی هەرێم دەكرێن چەندین هێندەی بەرهەمی ناوخۆن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر گەندەڵی بە جۆرێك كە بەشێك لەو بەروبوومانە وەك بەرهەمی خۆماڵی ناسێندراون”.

بابەتی پێشتر

ئێران لەناو پاسەکان و شوێنە گشتییەکاندا چاودێری بۆ ئەو ژنانە دادەنێت کە باڵاپۆشی ناکەن

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی ماستەر و دکتۆرای لە وڵاتێکی دەرەوە ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی دەچێتە دەرەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەرەو ئوردن بەڕێكەوت. ئەمڕۆ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە…
Total
0
Share