ئاگر لە کامپێکی ئاوارەکان لە هەولێر کەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کامپی هەرشەم1 لە پارێزگای هەولێر کەوتەوە، بەهۆیەوە ژمارەیەک ماڵ سوتاون.

کامپی هەرشەم1 تایبەتە بە ئاوارە موسڵمانەکانی شەنگال و نزیکەی 150 ماڵ دەبن، بەهۆی ئاگرەکەوە شەش کەرەڤانە بەتەواوی سوتاون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە.

ئاگرەکەی بەیانیی ئەمڕۆ بووەتەهۆی سوتانی چەند ماڵێک بەتەواوی، بەڵام هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارتی: لەسەر سەردانی شاندی سیاسیی هەرێم بۆ بەغداد یەکێتی و گۆڕانیش ڕاوێژیان بە بارزانی کردووە

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر سەردانی شاندێکی سیاسیی هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد ڕایگەیاند، کۆی وردەکاری و ئامانجی سەردانەکە…
Total
0
Share