هەولێر.. شۆفێرێك تەقەی لە پیشەوەرێك كرد

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەك برینداربوو و تەقەكەرەكە هەڵات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور لە شاری هەولێر، شۆفێرێك تەقەی لە پیشەوەرێك “فیتەر” كرد و برینداریكرد.

بەپێی زانیارییەكان، کێشەکە بەهۆی ناكۆكی لەسەر پارەی چاککردنەوەی بزوێنەری ئۆتۆمبێل سەریهەڵداوە، دواتر پەرەیسەندووە و شۆفێرەكە تەقەی لە پیشەوەرەكە كردووە و برینداریكردووە.

سەرچاوەیەك بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای تەقەكردنەكە، شۆفێرەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share