بەشە کارەبای نیشتمانیی کەرکوک زیادکرا و لە ئەمڕۆوە ڕۆژانە 15 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان.
فەلاح یایچەلی قائیمقامی کەرکوک بەوەکالەت ئەمڕۆ دووشەممە هەواڵەكەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بە هەوڵی پەرلەمانتار دیلان غەفور، ئەو دەستكەوتە بەدەستهاتووە و سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ناوبراوی كرد.
قائیمقامی کەرکوک بەوەکالەت وتی، “ئەمڕۆ بەشە کارەبای نیشتمانیی کەرکوک بۆ 850 مێگاوات زیادکراوە و ڕۆژانە 15 کاتژمێر کارەبا دەدرێت بە هاوڵاتییان”.
پێشتر دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندبوو، بۆ چارەسەركردنی کێشەی کارەبای کەرکوک، سەردانی هەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبای عێراقیان کردووە و ئەوان بەڵێنیان داوە بەشە کارەبای کەرکوک لە 650 مێگاواتەوە بۆ 850 مێگاوات زیادبکەن.