دوو كەس بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران

لە چەمچەماڵ دوو كەس بە تۆمەتی ساغکردنەوەی دراوی ساختە دەستگیرکران و ئاسایش وردەكارییەكان ئاشكرادەكات.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، “لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە مامەڵە بە دراوی ساختەوە دەکەن و لە بازاڕدا  بەکاریدەهێنن، لەسەر بنەمای زانیاریی ورد و پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارێک بە ناوی (س، ھ، م ) لە قەزای چەمچەماڵ دەستگیرکرا”.

لە کاتی دەستگیرکردنیدا، تۆمەتبارەکە بڕێک دراوی ساختەی پێبووە لە جۆری 100 دۆلاریی ئەمریکی وەك ئاسایش ئاشكرایكرد و دەڵێت، “پاش پشکنینی ماڵەکەی بڕێکی دیکەی دۆلاری ئەمریکیی ساختە دەستیبەسەردا گیرا و لە کاتی لێکۆڵینەوە و پشکنینی مۆبایلەكەیدا، چەندین وێنە و ڤیدیۆ و مەسج لە مۆبایلی تۆمەتباردا هەبوون کە تیایاندا باس لە ئاڵوگۆڕی دراوی ساختە و مامەڵەکردن بە چەکەوە دەکات”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، تۆمەتبارێکی دیکە بە ناوی (ف، ع، ح) بە هەمان تۆمەت لە چەمچەماڵ دەستگیرکرا و هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادان ڕاگیران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود عەبدولخالق: خەڵکی هەولێر ئەمڕۆ هەستیانکرد لە زیندانێکی گەورەدان

مەسعود عەبدولخالق، رایگەیاند، “خەڵکی هەولێر ئەمڕۆ هەستیانکرد لە زیندانێکی گەورەدان”. مەسعود عەبدولخالق، نووسەر و رووناکبیر، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا…
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە بڕیارێكی شارەوانی دەگرێت بۆ فرۆشتنی بینای چەند خوێندنگەیەك

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕەخنە لە هەوڵێكی وەزارەتی شارەوانی دەگرێت، كە بێ ئاگاداركردنەوەیان، بڕیاری فرۆشتی شەش خوێندنگەی شارەكەی…
Total
0
Share