وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماری سەرپێچی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە بەسەرچووەکانی بڵاوکردەوە.
لە ئامارێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە سەرپێچیی لە هەزار و 650 شوێنی بازرگانی تۆمارکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا دەستیانگرتووە بەسەر یەک ملیۆن تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوو و نەشیاودا”.