ئەو کوڕەی بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ باوکیدا مین پێیدا تەقییەوە گیانیلەدەستدا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کفری کوڕ و باوکێک مین پێیاندا تەقییەوە و هەردووکیان برینداربوون، کەمێک بەرلە ئێستا کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

ڕووداوکە لە قەزای كفری ڕوویدا، لەكاتی كاركردنی کوڕ و باوکەکەدا لە نێو ئاسنفرۆشەكانی دەرەوەی قەزاكەدا بووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی گەرمیان باوکەکە لەدایكبووی 1979 بووە و كوڕەكەشی لەدایكبووی 2006 بووە، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە کوڕەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە بڕەكە چەندە.. بودجە بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا تەرخانكرا بۆ باشتركردنی ‏دۆخی خوێندكاران

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە تەرخانکردنی پشتیوانیی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی ‏باڵا بۆ باشترکردنی بارودۆخی…
زیاتر ببینە

دەستەی ژینگەی هەرێم: زیانە ژینگەییەكانی تۆپبارانەکانی تورکیا هاوتان بە زیانەکانی ‏‏10 ساڵی ڕابردوو

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئاماری داهاتەکانی ساڵی ڕابردوو و ئەو زیانانەی تۆپبارانەکانی تورکیا لە هەرێمی…
Total
0
Share