پۆلیسی گەرمیان: بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە باوك و كوڕێك برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكەوە لە كفری باوك و كوڕێك برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە قەزای كفری لەكاتی كاركردندا لە نێو ئاسنفرۆشەكانی دەرەوەی قەزاكە بۆمبێك بەكوڕ و باوكێكدا تەقییەوە كە لەدایكبووی 1979 بووە و كوڕەكەشی لەدایكبووی 2006 بووە و لەئەنجامدا هەردووكیان برینداربوون.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای كفری كراون و هێزە ئەمنییەكان لێكۆلێنەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share