بەسرە.. فەرماندەیەکی سەرایا سەلام کوژرا و هاوڕێیەکی برینداربوو

میدیا عێراقییەکان باس لە دروستبوونی شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق و سەرایا سەلام “باڵی چەکداریی ڕەوتی سەدر” دەکەن کە شەوی ڕابردوو لە بەسرە ڕوویداوە، بەهۆیەوە فەرماندەیەکی سەرایا سەلام کوژراوە.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان، “حوسێن فوئاد” کە یەکێکە لە فەرماندەکانی سەرایا سەلام شەوی ڕابردوو کوژراوە و هاوڕێیەکیشی برینداربووە.

لەلایەکی دیکەوە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزییان لە بەسرە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام دۆخی بەسرە ئارامە و هێزە ئەمنییەکان بڵاوبوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوەی ڕوویداوە لە ناو شاری بەسرە ڕووداوێکی تاوانکاری بووە، هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گومانلێکراوی ئەو تاوانەیان دەستگیرکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: لێدوانەکانی سەرۆکی یەکێتی لەبارەی بەڕێوەبردنی کەرکوک دڵنیایی بۆ هەموو لایەنەکان دروستکردووە

سەرنوسەری رۆژنامەی سەباحی رەسمیی عێراق بابەتێکی لەسەر کەرکوک نوسیووە و لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەکەدا بڵاویکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە،…
Total
0
Share