پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن چارەسەری دۆخەكە ناكات و ئاشكرایدەكات، خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ كەمیی خزمەتگوزارییەكان نەبووە.
د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن ئەگەرێكی كراوەیە سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق دەتوانن بڕیاری لەبارەوە بدەن، بەڵام دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن دۆخەكە چارەسەرناكات چونكە ڕەوتی سەدر 73 كورسی هەیە كورسییەكانی زیادیش بكات هیچ گۆڕانكارییەك لە دۆخەكە ڕوونادات و پێویستە بە دانوستاندن كێشەكانیان چارەسەربكەن.
ئاشكرایكرد، ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەغداد ڕوویدا بۆ كەمیی خزمەتگوزارییەكان نەبووە، بەڵكو لایەنگری لایەنێك بوون ئەوەی ڕوویدا جیاوازیی مەزهەبی بووە لە ئێستادا دۆخەكە هێوربووەتەوە و ئەو كێشانەی هەبوون پەیوەندی بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەوە نەبووە، بەڵكو كێشەی پێشتربووە و ئەنجامی هەڵبژاردنەكان ڕەنگدانەوەی لەسەر قوڵبوونەوەی كێشەكان هەبووە.