خانەقین گەرمترین ناوچەی جیهانە.. 13 ناوچەی عێراق بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانن

لە تۆمارکردنی بەرزترین پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان 13 ناوچەی عێراق لە بەرزترین پلەکانی گەرمای جیهانیان گرتووە، شارێکی باشووری کوردستانیشیان لەناودایە.

بەپێی ئەو خشتەیەی وێستگەی پلاسێرڤڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە کۆی 15 گەرمترین ناوچەکانی جیهان 13یان لە عێراق و یەکێکیشیان شارێکی باشووری کوردستانە کە خانەقینە.

بەپێی خشتەکە شاری خانەقین  لە پلەی یەکەمی گەرمترین ناوچەکانی جیهانە بە 48 پلەی سەدی، شاری کوت لە پلەی دووەمدایە بە 47.6 پلەی سەدی، ناسریە سێیەم شارە و پلەی گەرمییەکەی 47.6ـە، شاری سەماوە لە پلەی چوارەمدایە بە پلەی گەرمیی 47.4 پلە، دیوانیەش پێنجەم شارە بە پلەی گەرمیی 47.3 پلەی سەدی.

خشتەی گەرمترین 15 ناوچەی جیهان:

بابەتی پێشتر

دوای "کیندەر" بەرهەمەکانی "ئۆریۆ" بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share