ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕایگەیاند،”هاوسەرگیریی مسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین”.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەتوایەکەدا بڵاویکردەوە،”لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیریی مسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە بووە مژاری ڕۆژ و هاوڵاتییانیان بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد”.
بۆیە ئەنجومەنەكە دەڵێت، “ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایان سەرنجی موسوڵمانان و هاوڵاتییان بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسەندی نازانین بە هۆی نەگونجاندنی لە گەڵ مەقاصیدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا”.
ڕاشیگەیاندووە،”داواکارین لە زانایانی ئایینی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیرییە بە دوور بگرن”.