ڕوسیا هەناردەی گازی بۆ ئەوروپا ڕاگرت

حکومەتی ڕوسیا ئاستی هەناردەی گازی لەڕێگەی هێڵی نۆرد ستریمی سەرەکییەوە ڕاگرت و بۆ ئاستی سفر دایبەزاند، ئەوەش ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و یەکێتیی ئەوروپا زیاتر دەکات، هەندێک لە وڵاتانی دەوڵەمەند تووشی کێشەی گەورەی کەمبوونەوەی وزە دەبن.

بەپێی ڕاگەیەندراوی لایەنی بەرپرسیار لە هێڵی گازی نۆرد ستریم 1، هەناردەی گاز لە ڕێگەی هێڵی نۆرد ستریم 1 بۆ ئەڵمانیا بۆ سفر کەمکراوەتەوە ئەوەش بەهۆی کاری چاکسازی لەو هێڵەدا و بڕیاریشە تا هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.

ڕاگەیەندراوی پێگەی بازاڕی وزەی جیهانی باس لەوەدەکات راگرتنی هەناردەی گازی ڕوسیا لەڕێگەی ئەو هێڵە سەرەکییەوە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت، ئەوەش دابەزینی زۆر لە وزەی ئەوروپادا دروستدەکات.

هەروەها پێشتر کۆمپانیای گازپرۆمی ڕوسی ئاشکرایکرد، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ یان زیاتر هەناردەی گازی هێڵی نۆرد ستریم  1 ڕادەگرن بەهۆی کارکردن لەو هێڵەدا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگی به‌ دۆڕاندنه‌وه‌ تێپه‌ڕاند

بابەتی دواتر

ئیسرائیل: پابەندی هیچ ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی نابین ئاسایشمان بخاتە مەترسییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 82 دۆلارەوە…
Total
0
Share