یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی یه‌کێکه له‌و یانه زه‌به‌لاحه ئه‌وروپیانه‌ی هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجییه‌وه ده‌دات، به‌ڵام له ڕووی داراییه‌وه توانای ڕکابه‌ریکردنی زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه‌یان نه‌ماوه.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی که‌ته‌لۆنی بڵاویکردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی دوو وه‌رزی ڕابردوو ئێرلینگ هالاندی نه‌رویجی وه‌ک یه‌کێک له باشترینه‌کانی جیهان ده‌رکه‌وتووه، تۆمارکه‌ری چه‌ندین گۆڵ بووه و هیچ هێرشبه‌رێک به داتا و ژماره نه‌یتوانیوه هاوشانی بکات.
به‌بۆچوونی شاره‌زایان، هالاند هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تیادایه ببێته باشترین هێرشبه‌ری ژماره نۆی جیهان، به‌م هۆیه‌شه‌وه یانه‌کانی پاریس سانت جێرمان، مانچسته‌ر یونایتد، یوڤانتۆس، مانچسته‌ر سیتی خواستیان له‌سه‌ر کڕینی نیشانداوه و بهرێوبهرانیان ڕاسپاردووه چاودێری تواناکانی بکه‌ن.
یانه‌ی به‌رشلۆنه یه‌کێکه له یانه داواکاره‌کانی هالاند، به‌ڵام کێشه داراییه‌کان ڕێگه‌یان پێنادات ململانێی یانه‌کانی زه‌به‌لاحه‌کانی دیکه بکه‌ن، به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی کاندیده‌کانی سه‌رۆکایه‌تی چاویان بڕیوه‌ته که‌یسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێیمار و ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه جێبه‌جێبکرێت مه‌حاڵه بڕی ته‌واو بۆ گواستنه‌وه‌ی هالاند دابینبکرێت.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی سپۆرت، سه‌رۆکایه‌تی نوێی ئازولگرانا ئه‌گه‌ر هه‌مان هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی کاتیی یانه‌که‌یان هه‌بێت و بیانه‌وێت به‌هره‌داره‌که‌ی بوروسیا دۆرتمۆند دابین بکه‌ن، ده‌بێت له گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێکیان ببن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی بڕی ته‌واو که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه نابێت له 75 ملیۆن یورۆ که‌متربێت.