فوئاد حوسێن سەردانی تاران دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێک بچێتە تاران.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆدەبێتەوە.

مەبەستی سەردانەکەی فوئاد حوسێن، تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و عێراق و پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتە.

هەروەها دوایین بەرەوپێشچوونەکانی دۆسیەی ئەتۆمی تەوەرێکی کۆبوونەوەکانی فوئاد حسێن دەبێت.

بڕیارە لە یەکەم دیداریدا وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ ئەمیر حوسێن عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share