خەزعەلی: پشتیوانی زۆرینە دەكەین، بەڵام بە شێوە دروستەكەی

قەیس خەزعەلی

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، ڕێگا دروستەكە لە لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتندایە نەك سازان و دەشڵێت، پشتیوانی زۆرینە دەكەین، بەڵام بە شێوە دروستەكەی.

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق سەرنەكەوتنی هەوڵی هاوپەیمانیی سێقۆڵی بە “دەستكەوت” ناوبرد و ڕایگەیاند، ڕێگا دروستەكە لە لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتندایە نەك سازان.

خەزعەلی لە وتەیەكدا پاش كۆبوونەوەی لایەنەكانی “سێیەكی زامن” وتی، “ئەو سازانەی ڕەتیدەكەینەوە دابەشكردنی پشكە بەپێی پێكهاتەكان” و دووپاتیكردەوە، هەموو چێوەی هەماهەنگی لەگەڵ ڕێككەوتندایە، بەڵام هەمووان لەگەڵ بەشداریدا نین لە حكومەتدا.

سەبارەت بە هۆكاری كۆبوونەوەكەش وتی، دەستپێشخەرییەك هەیە كە دەبێتەهۆی دەربازبوون لە داخرانی سیاسی و ڕوونیكردەوە، دەستپێشخەرییەكە بۆ هەمووان دەخرێتەڕوو.

“وڵات بە ئاستێكی زۆر پێویستی بە قوربانیدان و هەستكردنە بە بەرژەوەندی گشتی و سنگفراوانی” وەك ئەوەی ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق ئاماژەی پێدا.

دەشڵێت، مەرجمان ئەوەیە بەشێك بین لە گەورەترین فراكسیۆن و گرنگی نادەین بە بەدەستهێنانی پۆستی وەزاری و جەختیكردەوە، پشتیوانی بوونی زۆرینە دەكەین، بەڵام بەشێوە دروستەكەی و بە مەرجەكانی.

بابەتی پێشتر

لەپێناو دڵێکی تەندروستدا.. جیاوازیی کۆڵسترۆڵی بەسوود و خراپ بزانە

بابەتی دواتر

عێراق سێیەم بەشەخۆراك لە مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

16 خوێندكار برینداربوون

بەهۆی هەرەسهێنانی ئاوەڕۆی خوێندنگەیەكەوە، 16 خوێندكار برینداربوون و گەیەندران بە نەخۆشخانە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لە خوێندنگەیەكی بنەڕەتی لە پارێزگای…
Total
0
Share