وەزارەتی كارەبا: مامەڵەی هاوڵاتییان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی بەسەركردەوە و ئاشكرایكرد، سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان دەكەوێتەكار.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كامیل قەزار، بریكاری وەزارەتی كارەبا بە یاوەری لیژنەی باڵای تۆڕی زیرەكی كارەبا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كرد و، لە سیمینارێكدا سیستمی بە ئەلیكترۆنی كردنی مامەڵەی هاوڵاتیان خستەڕوو كە بەم زووانە دەكەوێتە كار.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتوو، ئەم سیستەمە زۆر پێشكەوتووە و ئاسانكارییەكی زۆری بۆ ڕاییكردنی كاروباری هاوڵاتییان لە فەرمانگەكانی كارەبادا دەكات.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەكێتی سیستمی ھاوسەرۆکی ھەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

تێنسی سەرزەوی ئەفسانەیەک لەدەستدەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی عێراق: هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی…
Total
0
Share