تین هاگ هیچ لەسەر ڕۆناڵدۆ ناڵێت

تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ڕەتیكردەوە هیچ شتێك لەسەر داهاتووی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بڵێت.

هاگ دوای بردنەوەیان لە یانەی ساوسامپتۆن ئاماژەی بەوەدا كە ئەو پلانی وا داناوە كە ڕۆناڵدۆ لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

وتیشی: نە هیچ شتێك لەسەر داهاتووی دەزانم نە هیچ شتێكیش لەسەری دەڵێم.

ڕۆناڵدۆ لە چوار یاریی سەرەتای ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا نە گۆڵی كردووە نە گۆڵی دروستكردووە.

ڕاگەیاندنەكانیش ڕەخنەیەكی زۆری لێ دەگرن بەوەی ئاستی وەك پێویست نەماوە.

بابەتی پێشتر

بەکارهێنانی دەرزی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی جەڵتە ڕێگایەکی مەترسیدارە

بابەتی دواتر

ئەمشەو پاریس و مۆناكۆ یاریی لوتكە دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share