چێوەی هەماهەنگی كار بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

چێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیەنێت، هەنگاودەنێت بۆ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و داوایەكیش ڕووبەڕووی حكومەتەكەی كازمی دەكاتەوە.

سائر موخیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی و هێزە هاوپەیمانەكانیان هەنگاو بۆ سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی ئەنجومەن دەكەن لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا.

وتیشی، “داوایەكی فەرمی بە واژووی زیاتر لە 200 پەرلەمانتار لە فراكسیۆنە سیاسییە جیاوازەكان پێشكەشكراوە”.

داواش لە حكومەتی مستەفا كازمی كراوە تەواوی ئەركی پاراستن و پارێزگاری بگرێتەئەستۆ لەپێناو دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان، وەك ئەوەی موخیف ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی خستەڕوو، پێوستە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانیش هەماهەنگی تەواو بكات لەپێناو فەراهەمكردنی شوێن و ئاسایش بۆ گەڕاندنەوەی دانیشتنەكان، بەبێ هیچ دواخستنێك لەبەر هەر هۆكارێك بێت.

دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە 23ی تەمموزی ڕابردوودا بوو كە تایبەتكرا بە هێرشی سوپای توركیا بۆسەر سەیرانگاكەی زاخۆ كە بەهۆیەوە ژمارەیەك گەشتیار بوونە قوربانی.

لە دوای ئەو دانیشتنەوە، لایەنەكان لە گرێدانی دانیشتنێك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ نزیكدەبوونەوە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندان و مانگرتنی شوێنكەوتووانی ڕەوتی سەدر دواخرا.

بابەتی پێشتر

فازڵ میرانی: دۆخی عێراق بەجۆرێک ئاڵۆز دەبێت هاوشێوەی شەڕی ئێران عێراقی لێدێت

بابەتی دواتر

ئامارەکان قەبارەی کارەساتەکە پیشاندەدەن<br>زیاتر لە هەزار کەس لە پاکستان بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ پاساوێك بۆ بە ئامانجكردنی نێردە دبلۆماسییەكان لە عێراق نییە و پێویستە هێزە ئەمنییەكان…
Total
0
Share