پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم سكاڵا تۆماربكات بەغداد پابەند دەكرێت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماربكات دادگای فیدراڵی حكومەتی عێراق پابەنددەكات بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە، جەختیشدەكاتەوە پێشتر دادگاكە یاسایی بوونی ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی ڕاگەیاندووە.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر دادگای فیدراڵیی عێراق دانیشتنێكی لەبارەی پرسی ناردنی 200 ملیار دینارەكە ئەنجامدا و بڕیاریدا كە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێمی كوردستان یاساییە و هیچ گرفتێكی نییە.

ئاشكرایكرد، لایەنی زەرەرمەندبوو كە حكومەتی هەرێمە ئەگەر سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماربكات كە ماوەی نزیكەی حەوت مانگە ئەو بڕە پارەیە نەنێردراوە ئەوا دادگای فیدراڵی حكومەتی عێراق پابەنددەكات بە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە، بەڵام بەهۆی دۆخی عێراقەوە ئێستا ئەو سكاڵایە ناكرێت، هەرێم و بەغداد ناكۆكی قوڵیان لەسەر چەند پرسێكی دیكە هەیە بۆیە لەمكاتەدا ناتوانرێت سكاڵا لەسەر بەغداد تۆماربكرێت.

بڕیارە سبەینێ یەكشەممە، دادگای فیدراڵیی عێراق جارێكی دیكە لەسەر پرسی ناردنی 200 ملیار دینارەكە و چەند پرسێكی دیكە كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر لەبارەی پۆستەكەیەوە بڕیاریدا

بابەتی دواتر

حەلبووسی: 80 تریلیۆن دیناری زیادەمان هەیە بەڵام پەكخراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share