ئەو كۆچبەرانەی ماوەی دوو ڕۆژبوو لە ئاوەكانی یۆناندا گیریانخواردبوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە ڕزگاركران.
لە دوێنێوە نزیكەی 80 كۆچبەری كورد كە ژن و منداڵیان لەگەڵدایە لەنێو بەلەمێكی پەككەوتوودا لە ئاوەكانی یۆنان ماونەتەوە، دوای ئەوەی قاچاخچییەكەیان جێهێشتبوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی یۆنان گەیشتنە لای بەلەمە پەككەوتەكەیان و كۆچبەرەكانیان بەرەو یۆنان گواستەوە.
پێشتر وێڕای هەوڵ و پەیوەندی كۆچبەران بە تیمی ئێشكگری كەناراوەكانی یۆنان و تیمەكانی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، تا ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ هەوڵێك بۆ ڕزگاركردنیان نەدرا.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لەو ماوەیەی پەككەوتنی بەلەمەكەیاندا تۆماریان كرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبووەوە، كۆچبەران بە گریان و دڵی پڕەوە داوای بەهاناوەچوون-یان دەكرد.