دوای ئەوەی ئیبراهیم تاتڵیسەس تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو بەمشێوەیە دەركەوت و گۆرانی بۆ هەوادارانی دەڵێت.
دوێنێ پێنجشەممە، ئیبراهیم تاتڵیسەس گۆرانیبێژی ناوداری باكووری كوردستان و توركیا لە شاری بۆدروم تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.
میدیاكانی توركیاش بڵاویانكردەوە، ئیبراهیم تاتڵیسەس خۆی شۆفێریكردووە و ئۆتۆمبێلێكی جۆری مینی پاسی لێخوڕیوە، لەگەڵ بارهەڵگرێكدا تووشی پێكدادان بووە و دواتر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتوونەتە خوارەوە.
وەك لە وێنەكەدا دەردەكەوێت ئیبراهیم تاتڵیسەس لەسەر عەرەبانە دانیشتووە و گۆرانی بۆ هەوادارانی دەڵێت.