وەزارەتی دەرەوەی عێراق تەرمی شەش گەشتیاری ڕووداوێكی هاتوچۆ لە توركیاوە دەگەڕێنێتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بڵاویكردەوە، شاندێك ڕەوانەی توركیا دەكات بە مەبەستی هێنانەوەی تەرمی شەش هاوڵاتیی گەشتیاری عێراقی كە لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنكەرە، شاندێكی كونسوڵخانەكەی ڕاسپاردووە، ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە توركیا گیانیان لەدەستدابوو.

ئاماژەی بەوەش كرد، تەرمی شەش هاوڵاتییەكە لە توركیان و باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە هەموو هەوڵێكی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەوەی تەرمەكانیان.

بابەتی پێشتر

بانكێك 150 ملیۆن دینار دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە بەغداد ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share