بانكی ڕافیدەین بڵاویكردووەتەوە، ئەو قەرزەی بۆ كڕین و دروستكردنی خانوو دەدرێتە هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی 10 ساڵدا بیگەڕێننەوە.
بانكی ڕافیدەین لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردووەتەوە، قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەدرێتە هاوڵاتییان بۆ دروستكردن و كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كە قەرزەكە بە سوودی 4% لە سوودمەندبووان وەردەگیرێـتەوە.
بانكەكە ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو قەرزە كە دەدرێتە هاوڵاتییان دەتوانن لە ماوەی 10ساڵدا بگەڕێندرێتەوە بۆ بانكەكە.