“جیپسی کینگ” بۆ پاڵەوانی جیهان: حەوت ڕۆژ مۆڵەتت پێدەدەم

بۆکسێنەری بەریتانی، تایسن فیوری حەوت ڕۆژ مۆڵەتی بە ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی دا تاوەکو بڕی پێویست کۆبکاتەوە و بڕیارە لە ڕووبەڕووبوونەوەی بدات.

یوسیک لە یاریی “ڕیماچ” بردنەوەی بەرامبەر ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی بەدەستهێنا و پارێزگاری لە پشتێنەکانی پاڵەوانی جیهان کرد، دوای یارییەکەش پەیامێکی ئاراستەی تایسن فیوری کرد کە بە “جیپسی کینگ” ناسراوە.

پاڵەوانە ئۆکرانییەکە داوای لە فیوری کرد، لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز ببێتەوە و یارییەکی بۆکسێنی بەرامبەر بکات.

لە وەڵامی ئەو بانگهێشتنامەیەدا، فیوریی ناسراو بە “جیپسی کینگ” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی، “حەوت ڕۆژ مۆڵەتت پێدەدەم 500 ملیۆن دۆلار کۆبکەیتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەم، یان ڕازی بە، یان هەوڵی دیکە مەدە.”

زۆرینەی شارەزایانی بواری بۆکسێن پێیان وایە، یاریی نێوان فیوری و یوسیک دەبێتە یەکێک لە بەهێزترینەکانی بواری بۆکسێن، چونکە سەرجەم پشتێنەکان تیایدا یەکلایی دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) چێڵسی دێربیی له‌نده‌نی برده‌وه‌ و له ‌لوتکه‌ی پریمه‌رلیگدا جێگیربوو

یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له‌چێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی پێنجه‌می پریمه‌رلیگ، دێربی له‌نده‌نی به‌رامبه‌ر تۆتنهام ئه‌نجامدا و بردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share