نرخی نەوت گەیشتەوە 100 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ هەر بەرمیلێك زیاتر لە 3 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 100 دۆلار.

لە مامەڵەكانی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەدا نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی برێنت گەیشتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك پاش بەرزبوونەوەی 3.53 دۆلار لە نرخەكەی بە ڕێژەی 3.66%.

هەروەها گرێبەستە دواخراوەكانی ڕۆژئاوای تەكساس گەیشتە 93.66 دۆلار بە بەرزبوونەوەی 3.30 دۆلار لە نرخەكەی بە ڕێژەی 3.65%.

بەرزبوونەوەی نرخ دوای ئەو دابەزینە بەردەوامە دێت كە هەفتەی ڕابردوو بازاڕی نەوتی گرتەوە و بەهۆیەوە بۆ خوار 100 دۆلار دابەزی.

بابەتی پێشتر

فەرماندەی پۆلیسی كەركوك خۆی پارێزگاری لە باڵەخانەی دادگا كرد

بابەتی دواتر

هادی عامری و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخەكانی نەوت ئەمڕۆ دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەمەش درێژەی بەو داشكاندنەی نرخ دا كە لە گەڕی پێشووەوە دەستیپێكردووە. گرێبەستە…
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share