“ئۆف ساید”ەکانی ڤلاهۆڤیچ کێشەیەکی تەکتیکی ئاشکرا کرد

دوشان ڤلاهۆڤیچی سڕبی، یەکێکە لە ئەستێرە کاریگەرەکانی یانەی یوڤانتۆس و خولی ئیتاڵیا، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرترین “ئۆف ساید”ی لەسەر دروست بووە.

بەپێی شیکارییەکانی ڕۆژنامەی “لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”، لە یەکەمین یاریی یوڤانتۆس لە خولی ئیتاڵیا، ڤلاهۆڤیچ دوو گۆڵی تۆمار کردووە، بەڵام لە ڕووبەڕووبوونەوەی سامپدۆریا بە (45) خولەک تەنها سێ جار تۆپی پێگەیشتووە، کە یەکێکیان لە شکاندنەوەی سەرەتای یارییدا بووە.

لە تایمی دووەمیشدا شەش جار تۆپی پێگەیشتووە، بەڵام هیچ سوودێکی لە ڕێژەی ڕەخساندنی تۆپ لە ناوەندی یاریگا وەرنەگرتووە.

لە هەردوو یارییەکەدا، ڤلاهۆڤیچ شەش جار “ئۆف ساید”ی لەسەر هەژمارکراوە، کە ئەوەش زۆرترین ڕێژەیە لەسەر ئاستی تاک لە 2022/2023 لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکراوە.

سەرچاوەکە پێی وایە، داتاکانی ڤلاهۆڤیچ دەریدەخەن کە ناوەندی “بیانکۆنێری” کارا نییە لە بەستنەوەی هێڵەکان بە یەکدییەوە، یاخود دوادەکەون لە گواستنەوەی تۆپ، ئەوەش گەورەترین کێشەی تەکتیکی بۆ باڵەکانی هێرشبردن دروست کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌رانبه‌ر بیتیس گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ بیتیس…
Total
0
Share