فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو سەركردەی سەدر دەركرا

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دوو سەركردەی سەربازیی سەدر دەركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌ دادگایان كردووه‌، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌باح ساعدی و محه‌ممه‌د ساعدی سەركردەی سەربازیی سەدر ده‌رچووه‌.

فەرمانەكە لەلایەن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ دەرچووە و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ئەو دوو ئەندامەی ڕه‌وتی سه‌در ده‌ركردووه‌.

لەكاردانەوەی بڕیارەكەش، سەباح ساعدی ڕایگەیاندووە، “ھیچ ڕۆژێک بەیەک دووری نەوەستاوە و گەل پێوەری حەقە و پێوەری حزبە گەندەڵەکان پووچەڵە”.

بابەتی پێشتر

پارێزگای سلێمانی داوای ڕاگرتنی پڕۆژەی كامێراكانی چاودێریی تیژڕەوی دەكات

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی گفتوگۆكانی لەگەڵ سەدر ڕادەگرێت و پەیامێكی ئاراستە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share