چوار ئەندامی خێزانێكی دهۆكی لە باكووری كوردستان گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە باكووری كوردستان خێزانێكی چوار كەسیی دانیشووی پارێزگای دهۆك گیانیان لەدەستدا.

پەیامنێرمان لە دهۆك پێیڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری باتمان-ی باکووری کوردستان، تەواوی خێزانێکی خەڵکی دهۆك کە لەناو ئۆتۆمبێلێكدا بوون گیانیان لەدەستداوە.

خێزانەكە پێكهاتبوون لە دوو هاوژین، كوڕێكیان و خوشكی سەرۆك خێزانەكە.

لە زاری كەسوكاریشیانەوە وتی، ئەو خێزانە بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی ڕوویان لەو بەشەی كوردستان كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادارم ئەم مانگە هاندەربێت تا هەنگاوبنێین بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی…
Total
0
Share